کورتەی هەواڵەکانی 18ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی 18ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

دیمەشق لەلایەن نەیارانی ئەسەدەوە کونترۆڵ کرا
دوابەدوای پێشکەوتنی خێرا و ئاسانی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد، دوای گرتنەوەی شارەکانی حەلەب، حومس و دەرعا، ئەم گرووپانە  ڕۆژی یەکشەممە 8ی دیسمبێری 2024  بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی بەرنگارییەکی قورس هێزەکانی حکوومەت ببنەوە، چوونە ناو دیمەشقی پایتەختی سووریاوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا پێش ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بچێتە ناو پایتەختەوە، وڵاتەکەی بەرەو شوێنێکی نادیار بەجێهێشتووە.


سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ڕووداوەکانی سووریا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تێکڕای ناوچەکە هەیە

مه‌سعوود بارزانی له‌ په‌یامێکدا له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی سووریا، باسی له‌وه‌ کردوه‌: "بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چوونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە".


یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
دابەش نەکردنی مووچە، کار و کەسابەتی ڕۆژانەی ئیفلیج کردووە

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فەرمانبەران کە ژیان و بژێوی ماڵ و منداڵیان بە مووچەوە گرێدراوە، لە ئێستادا کە مانگی (کانونی یەکەم/۱۲)یە، هێشتا مووچەی هەردوو مانگی (تشرینی یەکەم/ ۱۰) و (تشرینی دوەم/۱۱)یان وەرنەگرتووە و کاریگەری تاڵ و قورسی لەسەر گوزەرانیان جێهێشتووە، هەروەها دابەش نەکردنی مووچە، بازاڕ و کار و کەسابەتی رۆژانەی ئیفلیج کردووە کە جارێکی تر زیانێکی قورسی بە کاسبکاران گەیاندوە.

کد خبر 2778437

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha