کورتەی هەواڵەکانی 20ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی 20ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

ساڵح موسلیم داوا لە ڕەوەندی کوردی دەکات دژی هێرشەکانی تورکیا بێنە دەنگ
ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتی دیموکراتی داوا لە کوردانی تاراوگە دەکات دژی هێرشەکانی تورکیا بێنە دەنگ بچنە سەر شەقام، ناوبراو راشیگەیاند، ئامانجی تورکیا لە هێرشەکانی بۆسەر کوردستانی سووریا دروستکردنی پشێوییە، تاوەکوو لەو ڕێگەیەوە کوردان بە کۆچی زۆرەملێ ناچاربکات کە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە کۆچ بکەن بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.


پێویستە بە بەشداریی سەرجەم چین و توێژەکان دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسرێتەوە
دەم پارتی لەسەر دۆخی سووریا داوا دەکات سەرجەم چین و توێژەکان بە سازان دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسنەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان لەبارەی  کۆتایی هاتنی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، دەڵێت: "ئیتر پێویستە سووریا پەند لە ڕابردوو وەربگرێت و لەپێناو وڵاتێکی ئازادیخوازدا، بە بەشداریی سەرجەم چینەکان دەستوورێکی نوێ بە سازان بۆ سووریا بنووسرێتەوە".

مەنبج کەوتە دەستی گرووپە چەکدارەکانی سووریا
دوای شەڕ و ڕووبەرووبوونەوەیەکی تووند لە نێوان چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا" و شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا" چوونە نێو شاری مەنبج و تەواوی شارەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، بەشێک لە هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبج و هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن پشتیان لە هەسەدە کردووە و پەیوەندیان بەو چەکدارانەوە کردووە.

کد خبر 2778555

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha