ئیمانوێل ماکرۆن: فەڕەنسا پشت لە جەنگاوەرانی ئازادیی وەکوو کورد ناکات
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پهیامی کۆبوونەوەی ساڵانەی باڵیۆزەکانی فەڕەنسا، باسی لە دۆخی ئێستای سووریا کرد و لەبارەی شەڕڤانانی کورد لە کوردستانی سووریا وتی: فەڕەنسا پشت لە جەنگاوەرانی ئازادیی وەکوو کورد ناکات،" کە شەڕ لە دژی گرووپە تووندئاژۆکان لە سووریا دەکەن.
سهرۆکی پارتی ئایندهی تورکیا:
پێویسته کورد له تورکیا مافی پارێزراو بێت
ئهحمهد داوود ئۆغلو سهرۆکی پارتی ئایندهی تورکیا دوای کۆبوونهوهی لهگهڵ شاندی دهم پارتی ڕایگەیاند دهیانهوێت به سوود وهرگرتن له ئهزموونی ڕابردوو مافی کورد لە تورکیا بپارێزن و وتیشی پێویسته بیر لهوه بکرێتهوه که تورک و کورد پێکهوه به ئاشتی بژین.
پشتگیریی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بۆ کورد و پێکهاتەکانی سووریا
کاسپەر ڤیڵدکامپ، وهزیری دهرهوهی هۆڵەندا له ڕاپۆرتێکدا که ئاڕاستهی پهرلهمانی وڵاتهکهی کردووه و زانیارییەکانی لە ڕێگەی نێردەی تایبەتی وڵاتەکەیان پێدراوە، باس لەوەدەکات، نوێنەرەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا کۆ بووەتەوە و جەختیان لە گرنگیی سیاسەتێکی ڕاگوزەری گشتگیر کردووە و وتووشیانە کە کورد و کریستیان دەبێت له پێکهێنانی دهوڵهتی داهاتووی سووریادا ڕۆڵیان هەبێت.
نظر شما