بە مەرجی گەرەنتی کردنی پارەدان؛ ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە کوردستان (APIKUR) دەڵێت: ئامادەن دەستبەجێ هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە دەستپێبکەنەوە، بە مەرجی گەرەنتی کردنی پارەدان. دەشڵێت پێویستە هاوشێوەی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە عێراقی فیدراڵی، مامەڵە لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکرێت.
وەزیری بەرگریی تورکیا:
پرسی ئاگربەست لەسەر مێز نییە/ دەبێت PKK دەستبەجێ چەکەکانیان رادەست بکەن
ڕۆژنامەی "زەمان"ی تورکی لە زاری گولەرەوە بڵاویکردووەتەوە: پارتی کرێکارانی کوردستان و سەرجەم درێژکراوەکانی کە لە ناوچە جوگرافییە جیاوازەکان و بە ناوی جیاواز کاردەکەن، بەبێ گوێدانە ئەوەی لە کوێ بن، دەبێت دەستبەجێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆیان بدەن و دەستبەجێ و بێ مەرج چەکەکانیان ڕادەست بکەن، هەر لێدوانێک یان کارێک کە پێچەوانەی ئەمە بێت، هیچ بەرامبەرێکی نییە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە:
ئامادەین بۆ تێکەڵ کردنی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەوڵەتی سووریا
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە بەشداریی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ کەسایەتییەکانی شارەکانی ڕەقە و تەبقە باسی لەوە کرد، قەیرانی سووریا تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی هاوڵاتیانی سووریاوە چارەسەر دەکرێت و ئێمەیش لەسەر بنەمای سازان و دوای دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقدا ئامادەین بۆ تێکەڵ کردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ پەیکەری دەوڵەتی سووریا.
نظر شما