عێراقچی: لە ڕۆژی شەممەوە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەست پێدەکا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە: رۆژی شەممە ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عوممان بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئاستبەرز کۆ دەبنەوە، ناوبراو وتیشی: "ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەت و تاقیکردنەوەیە و تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکا دایە."
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بۆ رۆژنامەڤانان وتی: "رۆژی شەممە کۆبوونەوەیێکی زۆر گەورەمان هەیە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین."
ئۆجەلان: خاوەنی بەڵێنی خۆمانین و تاکۆتایی بەردەوام دەبین
محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەیامی براکەی بڵاو کردەوەتەوە، کە لە جەژنی ڕەمەزاندا چاوی پێی کەوتووە. ئۆجەلان لە پەیامێکدا سەبارەت بەو بانگەوازەی کە لە ۲۷ی شوباتی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، جەختی کردووە، بەردەوام دەبین لە پڕۆسەی ئاشتی تا کۆتایی، هیچ دابڕانێک لەلایەن ئێمەوە نابێت، ئەگەر هەشبێت ئەوا لەلایەن دەوڵەتەوە دەبێت.
ئۆجەلان ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر لایەنی بەرامبەر لە پرۆسەکە بەردەوام بن و بەشێوەیەکی دروست بەرەوپێشەوە بڕۆن، ئەوا دەرفەتی سەرکەوتنمان هەیە، بەڵێنەکەمان دەبەینە سەر تا کۆتایی.
شوێنپێی کۆمەڵکوژیێکی لەبیر کراو لە کەنیسەیێکی نوسێبین دۆزرایەوە
ئێسک و پرووسکی سەتان مرۆڤ لە پارێزگای مێردینی کوردستانی تورکیا لە گوندی ئاربۆی سەر بە شارۆچکەی نوسێبین لە کەنیسەی مۆر دیمەت دۆزرانەوە، کە گومان دەکرێت لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوو کۆمەڵکوژ کرابن.
تاوەکوو ئێستا نازانرێت ئێسک و پروسکەکان بۆ کام سەردەم دەگەرێنەوە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە کۆمەڵکوژیی سایفۆی ئاشوورییەکانیان لەبیرە کە لەنێوان ساڵانی ۱۹۱۴ بۆ ۱۹۲۴ لە ناوچەکە ڕوویداوە.
نظر شما