کورتەی هەواڵەکانی26ی خاکەلێوەی 1404ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی26ی خاکەلێوەی 1404ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

جەمیل بایک: چەک دانان بەبێ مەرج، خۆکوژییە
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی چەکدانانەوە دەڵێت: "ئەگەر بەبێ مەرج چەک دابنێین واتا بە دەوڵەتی تورکیا دەڵێن بێن ئێمە لەناوببەن و بمانکوژن، ئەمە خۆکوژییە، هیچ کەسێک ئەم جۆرە خۆکوژییە قبووڵ ناکات، ئامانج لە چەکداماڵین دیاریکراوە، ئەگەر مەرجەکان فەراهەم نەبن ئێمە بەردەوامین دەبین لە بەرگری کردن لە خۆمان و بەردەوامی دەدەین بە تێکۆشینی خۆمان".
ناوبراو دشڵێت: "لەم بارودۆخەدا ئێمە چۆن بتوانین بگەڕێینەوە بۆ تورکیا، لەئێستادا ڕۆیشتن بۆ تورکیا بەواتای ڕۆیشتنە بۆ زیندان، بێگومان هیچ کەسێک نایەوێت بەمجۆرە زیندانی بکرێت.

بارزانی و ماکرۆن لە پاریس پێوندیی دوولایەنە و سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا، عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پرسە سەرەکییەکانی ناوچەکەشمان تاوتوێ کرد. سوپاسی سەرۆک ماکرۆنم کرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکەی لە هەرێمی کوردستان و رۆڵە گرنگەکەی لە برەودان بە سەقامگیریی ناوچەکەدا".

عێراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی ڕژێمی لە ناوچوو دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان بەبیر دێننەوە
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بەبۆنەی یادی ۳۷ ساڵەی ئەنفال پەیامێکی بڵاو کردەوە  و دەڵێت عێراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی ڕژێمی لە ناوچوو لە (شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال) و ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی کە ۳۷ ساڵ لەمەوبەر دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدرا بەبیر دێننەوە، ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕوخساری ناشیرین و ڕەگەزپەرستیانەی ڕژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد".

کد خبر 2783252

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha