عەباس عێراقچی:
ئێران بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا مەرجی هەیە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران بەنیازی ئەوە نییە هیچ پەیوەندییێک لەگەڵ حکوومەتی نوێ لە سووریا دروست بکات، ئەگەر دەسەڵاتدارانی سووریا نەتوانن ئاسایش لە وڵاتەکەدا مسۆگەر بکەن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌شڵێت: "هیچ په‌له‌یێک له به‌ستنی په‌یوه‌ندیه‌کان ناکه‌ین، هه‌روه‌ها هیچ هه‌نگاوێک له به‌رامبه‌ر حکوومه‌تی سوریا نانێین، چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی هه‌وڵه‌کانی به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری و پێکهێنانی حکوومه‌تێکی شه‌رعی و گشتگیر ده‌بین که هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سووریا له‌خۆ بگرێت".
ئۆپەراسیۆنێکی نوێی ئەمنی بۆ پاککردنەوەی کەمپی هۆڵ دەستی پێ‌کرد
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردستانی سووریا، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەم دواییانەدا ناوچەکە پێشهات و ڕووداوی زۆری بەخۆیەوە بینی، چ لە ڕووی سەربازی و چ لە ڕووی سیاسییەوە. ئەو پێشهاتانە ڕێگەی بە شانەکانی داعش داوە کە جووڵەی خۆیان زیاد بکەن و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و سوود لەو بۆشاییە وەربگرن لە ژمارەیێک ناوچەی سووریادا هەیە، بۆیەر ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ژنان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە کەمپی هۆل بۆ بنبڕ کردنی شانە نهێنییەکانی داعش دەستپێکرد.
ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانکارییێک پێشکه‌شی سه‌رمایه‌دانەرانی سعوودیه بکه‌ین
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سعوودیه له عێراق رایگه‌یاند، ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانکارییێک پێشکه‌شی کۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی سعوودیه بکه‌ین تاوه‌کوو له بووژاندنه‌وه‌ی زیاتری ئابووریی هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگه‌ر بگێڕن و کاره‌کانیان ببنه هۆی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار لە هەرێمی کوردستان.
نظر شما