پەکەکە: ئازادیی ئۆجەلان مەرجی سەرکیمانە بۆ بەستنی کۆنگرە
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا لەبارەی بانگەوازەکەی ۲۷ی شووباتی ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە رایگەیاند، دەبیستین کە ڕێبەر ئاپۆ هیوای هەیە و درێژە بە کارەکانی دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەرچاو بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بانگەوازە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە نەنراوە. پەکەکە لە بەیاننامەکەیدا جەختی لە پێویستی گۆڕینی بارودۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کردەوە و ڕایگەیاند ئازاد کردن و چالاکیی ئەو پێویستە بۆ بەستنی کۆنگرەی پارتەکەیان.
نەخشەی پارێزگای هەڵەبجەی پەسەند کرا
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بەپێی نەخشەیەک کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق پەسەندی کردووە، سنووری پارێزگای هەڵەبجەی وەک ۱۹یەمین پارێزگای عێراق کە رۆژی ۱۴ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق یاساکەی پەسەندکرد دیاری کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی نەخشەکە سنووری پارێزگاکە ناحیەکانی سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ دەگرێتەوە و قەزای هەڵەبجەش ناوەندی پارێزگاکەیە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سنووری دەرەوەی پارێزگاکە هەموو بە ئێرانەوەیە و لەناوخۆش هاوسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و دیالەیە.
هاکان فیدان: پەکەکە لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە PKK بە خێرایی و ئەرێنی وەڵامی بانگەوازی دانانی چەک بداتەوە و جەختیشی کردەوە ئەو گرووپە لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئارەزومەندانە و بەرێگەی ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە.
ناوبراو دەشڵێت هیچ دەستوەردانێک قبووڵ ناکەین یەکێتی خاکی سووریا بکاتە ئامانج یان زیان بە سەروەری سووریا بگەیەنێت و هەروەها قبووڵ ناکەین لایەنێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی لە سووریا چەک هەڵبگرێت.
نظر شما