کورتەی هەواڵەکانی23ی گوڵانی 1404ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی23ی گوڵانی 1404ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

مەزڵووم عەبدی:
بڕیاری پ ک ک بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، دەستپێکی پڕۆسەی دیموکراتیکە

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە بارەی بڕیاری چەک دانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە سەکۆی "ئێکس" نووسیەیەتی: بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی خۆی و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و گرتنەبەری سیاسەتێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای بانگەوازی رێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، جێگەی پێزانینە.
ناوبراو دەشڵێت: پارتی کرێکارانی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە.
عەبدی وتیشی: متمانەی تەواومان هەیە ئەم هەنگاوە زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسەت و ئاشتی لە ناوچەکە خۆش دەکات.

ئەردۆغان:
ئێستا کە  پ ک ک بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە، سەردەمی تورکیای دوور لە تیرۆر دەست پێدەکان

ئەرۆغان، دوای کۆبوونەوەی حکوومەتی تورکیا لە لە ئەنقەرەی پایتەخت، لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد: تورکیا ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە بڕیارێکی گرنگ دەزانێت لە ڕووی بەهێزکردنی ئاسایشی وڵات و ئاشتی ناوچەیی و برایەتی هەمیشەیی ڕۆڵەکانی کۆماری تورکیا.
ناوبراو وتیشی: بە چوونە دەرەوەی تیرۆر و توندوتیژی لە هاوکێشەکەدا، دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ لە هەموو بوارەکاندا دەکرێتەوە، دیارترینیان، بەهێزکردنی توانا دیموکراسیەکانە بۆ کاری سیاسی.

سەرۆک کۆماری عێراق جەخت لە هاوکاری هاوبەشی نێوان بەغدا و تاران دەکاتەوە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لەتیف ڕەشید لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی لە محمد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد و باسی لە گرنگیی پەرەپێدانی بوارەکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە.

کد خبر 2784329

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha