میدیای تورکیا: ئەنقەرە لە سووریا بنکەی ئاسمانی و دەریایی دادەمەزرێنێت
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تورکی زمانی "Türkiye" کە لە زاری چەند سەرچاوەیێک لە دەزگای ئاسایشی تورکیاوە بڵاوی کردۆتەوە: ئەنقەرە پلانی ئەوەی هەیە لە سووریا بنکەی ئاسمانی و دەریایی بکاتەوە و لەگەڵ ئەم هەنگاوەش، لە بواری ڕێکخستنی سوپا و هێزەکانی ئاسایش هاوکاری پێشکەش بە سووریا بکات.
سەرچاوەکە دەشڵێت ئامانج لە دانانی ئەم بنکە سەربازیەی تورکیا ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی چەکداریی داعشە لە سووریا و کۆبوونەوە لەنێوان پێنج دەوڵەت لەنێویاندا تورکیا دەکرێت، لە چوارچێوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سووریا.
بەغدا لەسەر گرێبەستەکان هەرێمی کوردستان دەداتە دادگا
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری سێ سەرچاوەوە ئاشکرای کرد، وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵایێکی یاسایی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرز کردوەتەوە سەبارەت بە ئەو گرێبەستانەی نەوت و غاز کە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئیمزای کردووە.
سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە، ئەم ئاڵنگارییە یاساییە نوێترین بەربەستە کە ڕووبەڕووی هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبیتەوە لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە، کە لە ۲۵‌ی ئازاری ۲۰۲۳وە ڕاگیراوە و سەرباری فشارەکانی ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ هیشتا دەستی پێنەکردوەتەوە.
بەبێ جێبەجێ کردنی دەستوور حوکمڕانی لە عێراق سەرکەوتوو نابێت
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ ژماره‌یه‌ک ئه‌میر و سه‌رۆک هۆز و که‌سایه‌تیی هۆزه‌کانی پارێزگاکانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقدا ڕایگەیاند: بوونی ناکۆکیی گه‌لی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت و ڕژێمه یەک لە دوای یەکەکانی عێراق به مانای ناکۆکی له‌گه‌ڵ گه‌ل و پێکهاته‌کانی عێراق ناهێت و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حکوومه‌ته‌کان هه‌رگیز ناتوانێ په‌یوه‌ندیی نێوان گه‌لان تێک بده‌ن".
مەسعوود بارزانی لەبارەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدا و وتی: "ناکرێ قووتی هاووڵاتیان به سیاسی بکرێت و وه‌ک چه‌کێک له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان به‌کار بهێنرێت".
نظر شما