نەتەنیاهوو دەیەوێت تەواوی ناوچەکە بۆ نێو ئاگر ڕابکێشێت
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاوی کردەوە، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی تاوتوێی شەڕ و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلیان کردووە.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران بە نایاسایی و پێشلکاری وەسف کرد و شەرمەزاری کرد و وتی: "ئیسرائیل دەیەوێت تەواوی ناوچەکە ڕابکێشێتە نێو ئاگر. نەتەنیاهوو بەو هێرشانەی دەیەوێت، دانوستاندنەکانی بەرنامەی ئەتۆمی لەبار ببات".
محەمەد بن سەلمان: هەموو جیهانی ئیسلام یەکڕیز و یەکدەنگ پاڵپشتی لە ئێران دەکەن
محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە پشتگیریی سعوودیە بۆ ئێران کردەوە.
ناوبراو بە پزیشکیانی ڕاگەیاند: ئیسرائیل هەموو کارێک بۆ ڕکێشانی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران دەکات.
شازادەی جێنشینی سعوودیە دەشڵێت: "سعوودیە لەگەڵ هەموو جیهانی ئیسلامی پاڵپشتی ئێران دەکات". ئاماژەی بەوەش کرد، "هەوڵ بۆ دروستکردنی گوشار لەسەر ئیسرائیل بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی دەدەم".
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق:
بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لە دژی دراوسێکانمان ڕەت دەکەینەوە
سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، حکوومەتی عێراق، جارێکی دیکە بە ڕەهایی پێشێل کردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی ڕەت دەکاتەوە، لە دوژمنکارییە سەربازییەکانی قەوارەی زایۆنی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یان دژی هەر وڵاتێکی دراوسێ.
ئاماژەی بەوەش کرد، حکوومەتی عێراق، بەدواداچون لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەکات لەسەر هەموو ئەو کارە نایاساییانە، کە پێشێلکارییێکی ئاشکرای سەروەری عێراق و بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت و کاردانەوەی نەرێنییان لەسەر سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا هەیە.
نظر شما