کورتەی هەواڵەکانی۱۲ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۲ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

جووڵە سەربازییە کەموێنەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا
دوای ئەوەی کە نیگەرانییەکان لە سەرهەڵدانەوەی داعش، زیادی کردووە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە حوزەیرانی ۲۰۲۵دا بەربڵاوترین شەپۆلی ئۆەپەراسیۆنە سەربازی، ئەمنی و لۆجێستیکییەکانی خۆی ئەنجامدا کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا کەموێنە بووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە سەرەتای حوزەیرانی ۲۰۲۵ەوە ڕووبەرێکی کەموێنە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا تۆمار کرد؛ ئامانجی سەرەکیی ئەو جووڵە سەربازییانە بەرەنگاریی خۆڕێکخستنەوەی داعش و ڕێگری لە چالاکیی شانە نووستووەکانی ئەو گرووپە لە ناوچەکانی دەرەوەی کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندیی سووریایە.

سوودانی و لەتیف ڕەشید جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر 
لە کۆبوونەوەیێکدا، سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران جەختیان لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور و یاساییە کارپێکراوەکان کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر چارەسەرکردنیان لە چوارچێوەی دەستوور و یاساییە کارپێکراوەکان بە شێوەیەک کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی بەردەوام بەدیبهێنێت.

کد خبر 2787211

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha