کورتەی هەواڵەکانی21ی ڕێبه‌ندان ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی 21ی ڕێبه‌ندان ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

والیی کەرکووکی داعش لە ئۆپەراسیۆنی هێزی ئاسمانیی عێراقدا کوژرا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای کرد هێزی ئاسمانیی عێراق بە فڕۆکەی ئێف ۱۶ هێرشی کردەسەر حەشارگەیێکی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی ئەلزەرکە لە سەلاحەددین و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەند سەرکردەی گرنگی داعش کوژران کە یەکێک لەوانە دەحام محەممەد علێوی ناسراو بە (ئەبوو سەعید ئەلدەندوشی)ە کە والیی کەرکووک بووە و بەرپرسی هێرشە تیرۆریستیەکان بووە بۆسەر هاووڵاتیانی مەدەنی.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا پێوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن باسی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆخی فەلەستینیان کرد. هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێران داوە و جەختی لە درێژ پێدان بە هەوڵەکان بۆ گەشەسەندنی پێوەندییەکان داوە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە شێوازی پێوەندییەکانی دوو وڵات جەختی لە گەشەپێدان بە هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا کردۆتەوە.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: بڕیاردان لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لە ئەستۆی ترەمپە
پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەو وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: "سەبارەت بەو بڕیارانەی کە تایبەتن بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەوانە ئەو بڕیارانەن کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە دەدرێن بە لەبەرچاوگرتنی هەموو بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانمان."

کد خبر 2781039

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha