کورتەی هەواڵەکانی12ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی12ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

دەم پارتی پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە دەکات
پاش ئەوەی کۆمیتەی جێبەجێکاری پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵوێستی خۆی بۆ دەمەوە چوونی پەیامەکەی ئۆجەلان دەربڕی سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: پەیامەکەی پەکەکە بۆ بانگەوازەکەی ئۆجەلان هەنگاوێکی مێژووییە و وەک هەنگاوی یەکەم ئاگربەستیان ڕاگەیاند، ئەمەش ئاماژەیێکی ڕوون و ئاشکرایە کە بە خێرایی پەیامەکەی ئۆجەلان جێبەجێ دەکەن.

ئەردۆغان: بەدواداچوون بۆ قۆناغی نوێی ئاشتی دەکەین
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا لە ئیستەنبووڵ وەکوو وەڵامێک بۆ پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاند: ''یەکێک لە گەورەترین بەربەستی وڵاتەکەمان، بەڵای تیرۆر بوو. لە تاقیکردنەوەی ۴۰ ساڵەی تیرۆردا تووشی زۆر زەحمەتی بووین؛ تیرۆر بە تەنیا یەکپارچەیی و سەقامگیریی وڵاتەکەمانی نەکردە ئامانج، بەڵکوو دیموکراسی، ئابووری و سیاسەتی مەدەنی وڵاتەکەمانی کردە ئامانج". سەرۆککۆماری تورکیا هەر لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان وتی: ''بۆ ڕووخاندنی ئەو دیوارەی لەنێوان برایەتیی هەزار ساڵەمان دروستکراوە، هەلێکی مێژووییمان لەبەردەمدایە".

فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان:
پەیامی ئۆجەلان دەبێتە ئاسانکاری بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی شنگال

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لەبارەی کاریگەریی بانگەوازەکەی ئۆجەلان لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی شنگال ڕایگەیاند: "پێویستە گرووپەکانی نزیک لە پەکەکە لە شنگال گوێ لەم بانگەوازە بگرن، هەروەها پێویستە حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و ڕێگا و دەرفەت بەو گرووپانە نەدات چەک بەکاربهێنن".
فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان پێیوایە، جێبەجێ کردنی ئەم بانگەوازە: "ئاسان نییە" و بە پێویستی دەزانێت هەموو لایەنە کوردستانییەکان ئەم پەیامە قبووڵ بکەن، بەڵام لە هەمانکاتدا جەختی کردەوە، "بەرپرسیارییەتی گەورەتر دەکەوێتە سەر حکوومەتی تورکیا و ئەردۆغان کە پێویستە هەنگاو بنێت و متمانە دروست بکرێت".

کد خبر 2781836

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha