کورتەی هەواڵەکانی14ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی14ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

شەرع بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستوور لیژنەیێکی حەوت کەسیی پێکهێنا/ ژنێکی کوردی تێدایە
سەرۆکایەتی سووریا، پێکهێنانی لیژنەی شارەزایانی بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی دەستوور راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە "لیژنەکە پێشنیازەکەی سەبارەت بە دەستوور پێشکێشی ئەحمەد شەرع دەکات". شەرع، لە مەرسوومەکەیدا ناوی حەوت ئەندامەکەی لیژنەی نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری نووسیوە کە ئەمانەن: عەبدولحەمید عەواک، یاسر حوێش، ئیسماعیل خەلفان، رەیعان کحێلان، محەممەد رەزا جەلخی، ئەحمەد قورەبی و بەهیە ماردینی کە خانمێکی کوردە و لە بەریتانیا دەژی و دکتۆرای لە یاسا بەدەستهێناوە و وەکوو چالاکڤان و ڕۆژنامەڤان کاری کردووە.

سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری:
ئۆجەلان ‌و ئەردۆغان پەرۆشی کۆتاییهێنان بە شه‌ڕن

دلاوە عەلائەدین سەرۆکی ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە له‌ وتارێکدا که‌ بۆ ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)ی نووسیوه‌، لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دانانی چەک‌ و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ده‌ڵێت: "هەوڵە نوێکانی ئۆجەلان‌ و ئەردۆغان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان پەرۆشیان پێوە دیارە، ئەگەر هەوڵەکە سەربکەوێت، دەکرێت ببێتە فاکتەری دووبارە داڕشتنەوەی تەواوی داینامیکی ناوچەیی". ناوبراو هەروەها لەبارەی کاریگەریی بانگەوازەکەوە بەسەر هەرێمی کوردستاندا دەنووسێت: کوردانی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت سوود لە پرۆسەی ئاشتی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا وەربگرن.

دەوڵەت باخچەلی:
لێدوانەکانی قەندیل، تەواوکەری بانگەوازەکەی ئۆجەلانن

سەرۆکی مەهەپە، دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، یەکەم لێدوانی دا و گوتی: لێدوانەکە کە لە ئیمراڵی نووسراوە و لە ۲۷ـی شوباتی ۲۰۲۵ لەلایەن شاندی دەم پارتی بۆ رای گشتی خوێندراوەتەوە، سەرتاپای بەنرخ و گرنگە. سەرچاوەی وەبەرهێنانی ئەو کەسانەی لە هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەترسن بەزوویی وشک دەبێت و تورکیا بووژانەوەیێکی بێوێنە بەدی دەهێنێت".

کد خبر 2781914

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha