دوای هەشت ساڵ، بارەگای پارتی لە کەرکووک کرایەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی فازل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیێک بەرپرسی حزبی و حکوومیی دیکە، دوای هەشت ساڵ، بارەگای مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک کردەوە، شایانی باسا دوای ڕووداوەکانی ۱۶ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷، بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستیان بەسەرداگیرا و داخران.
ڕاگەیێندراوی یەپەگە دوای کشانەوە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا، بەرپرسیارێتی ئەمنی لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بە فەرمی گواستراوەتەوە بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە ژێر چەتری ئیدارەی خۆسەردا کاردەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، کشانەوەی بەشێکی هێزەکانیان تەواوبووە، یەکەکانی دیکەش بە شێوەیەکی قۆناغبەندی و ڕێکوپێک لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکشێنەوە بۆ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق:
هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ قەرەبوو کردنەوەی کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکە
بەشێکی زۆری دووکانهکانی مهزادخانهی سهرهوه لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی بههۆکارێکی نادیار ئاگری گرت، لەمبارەوە نهرمین مهعروف، ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق به میدیای فەرمی یهکێتی راگهیاند: "بۆ زیانه مادی و داراییهکان ههموو ههوڵێک دهدهین تا حکوومهتی فیدراڵ له بوودجهی یهدهگی لهناکاو قهرهبووی بهشێک لهو زیانانه بکاتهوه".
ناوبراو دەشڵێت: "بەپێی مادەی 6 لە یاسای بوودجەی گشتی عێراق دەتوانرێت بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بڕی سێ ملیار دینار تەرخان بکرێت، کە لە یاساکەدا 150 ملیار دینار بۆ ڕووداوە نەخوازروەکان تەرخان کراوە، ئێمەش لە رێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە داوا دەکەین بەپێی ئەو مادەیە قەرەبووی کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی بکرێنەوە".
نظر شما