کورتەی هەواڵەکانی24ی خاکەلێوەی 1404ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی24ی خاکەلێوەی 1404ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

عەباس عێراقچی:
لەسەر بنەمای دانوستانەکان لە ئەمریکا نزیک بووینەوە

دانوستانی "ناڕاستەوخۆ"ی تیمی ئێران و ئەمریکا لە شاری مەسقەتی عومان پاش ۲ سەعات و نیو کۆتایی هات و لەبارەی ناوەڕۆکی دانوستانەکەوە عەباس عێراقچی لە نووسینێکدا رایگەیاند، گفتوگۆکە لە "کەشوهەوایێکی بنیادنەرانە و ئەرێنیدا" بەڕێوەچووە و لەسەر بنەمای دانوستانەکانی خولی یەکەم لە ئەمریکا نزیک بووینەوە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: "دوای تەواوبوونی گفتوگۆکە، وەفدی ئێران و ئەمریکا بۆ ماوەیێکی کەم بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عومان یەکترییان بینیوە و هەفتەی ئایندە درێژە بە گفتوگۆکانیان دەدەن".

مەسروور بارزانی و سوودانی:
پێویستە هەولێر و بەغدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان هەماهەنگ بن

مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کۆ بوونەوە و لەمبارەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: هەردوولا وێڕای تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردەوە.
هاوکات هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوور و دابین کردنی ماف و شایستە داراییەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتییان کردەوە.

لەمیانەی بەشداری کردنیان لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا:
نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی لە ئەنتاڵیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا کۆ بووەوە و دوای کۆبوونەوەکە،  لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیوویەتی: لەگەڵ شەرع باسمان لە دۆخی سووریا کرد و شەرع دیدگای خۆی بۆ سووریای داهاتوو کە هەموو گەلەگەی لەخۆ بگرێت خستەڕوو. نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوەش کرد، پێزانیم بۆ کارەکانی ئەحمەد شەرع لە بەرانبەر یەکگرتوویی سووریا هەیە و لە پشتیوانی کردنیشی بەردەوام دەبین.

کارگردان خبری: میلاد مرادی

کد خبر 2783150

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha