کورتەی هەواڵەکانی14ی گوڵانی 1404ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی14ی گوڵانی 1404ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: ئۆندەر شوناسێکی ڕاستەقینەی کولتوری ئاشتی بوو
رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەیامێکدا نیگەرانیی خۆی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر نیشان دا و دەڵێت: کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەری ئازیزمان خەمێکی قووڵی لە دڵماندا چاند. ئەو کەسێکی زۆر بەنرخ بوو، ڕۆڵەیێکی ڕاستەقینەی گەل بوو. ئەنادۆڵ و تورکمان ڕۆڵەیێکی گەورەی لەدەست دا، هەموو پێکهاتەکان و گەلانی جوگرافیاکەمان هەڤاڵێکی بەنرخیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێزێکی زۆرم بۆ یادەوەرییەکەی هەیە، کۆشش و ماندووبوونێکی لەبیرنەکراوی هەبوو بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە.


فەیسەڵ یووسف:
هێشتا لیژنەیێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیمەشق پێکنەهاتووە

لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکگرتووی کورددا بڕیار درا لیژنەیێک پێکبهێنرێت کە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا سەردانی دیمەشق بکەن بەڵام هێشتا ئەو لیژنەیە پێک نەهاتووە و ئەوان بەمزووانە بە مەبەستی یەکخستنی پێشنیار و تێڕوانینەکانیان کۆ دەبنەوە.
ناوبراو وتیشی هێشتا ڕێککەوتێکیان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوەیە دیاری نەکردووە کە تییادا بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەکە دەدرێت، بەڵام ئاشکراشی کرد کە بەمزووانە ئەو کۆبوونەوە بەڕێوە دەچێت.

ئێران بە توندترین شێوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا ئیدانە دەکات
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا بە دەستدرێژیی بەردەوامی ئیسرائیل و بە ئامانج گرتنی سامانە ستراتێژییەکان و ژێرخانە سەربازی و ناسەربازییەکانی سووریا و درێژەی داگیرکاریی چەند ناوچەیێک لەو وڵاتە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە و جەختی کردەوە کە لە ئێستادا بۆ هەمووان ئاشکرا بووە کە ئامانجی سەرەکیی ئەو ڕژێمە داگیرکەرە ڕووخاندن و وێران کردنی توانای بەرگریی و ژێرخانەکانی سووریایە وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ؛ بەو ئامانجەی کە بتوانێت پیلانگێڕییەکانی لەو وڵاتە و ناوچەکەش درێژە پێبدات و هاوکات درێژە بە ژینۆساید و داگیرکاری لە لوبنان و فەلەستین بدات.

کد خبر 2783977

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha