بەتۆمەتی گەندەڵی؛
فەرمانی دەستگیر کردن بۆ پارێزگاری پێشووی کەرکووک دەرکرا
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە لەسەر دۆسیەی گەندەڵی، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگەی ڕەسافەی بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕاکان جبووری، پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکووک دەرکردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی بڕیارەکەی داوە.
زانیارییهکان باس لهوهدهکهن، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەتۆمەتی دۆسییێکی گەندەڵییەوە لە دادگای ڕەسەفای دەستبەسەر کراوە کە پەیوەندیی بەهاوکاریی خێزانە ئاوارەکانی شەڕی داعشەوە هەیە.
ئیلهام ئەحمەد:
تاکوو ڕێگای گفتوگۆ هەبێت پەنا بۆ چەک نابەین
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت: بۆ چارەسەری پرسی کورد ڕێگەی مەدەنی و سیاسی و دیالۆگ گرنگترە لە چارەسەری بە شەڕ، چەک بۆ دوا چارەسەر باشە، تاکوو ڕێگای دیالۆگ هەبێت، کوشتن نابێت، کاتێک دیالۆگ نامێنێت، بە ناچاری چەکەکان دەردەکەون، ئێمە پشتیوانی لە بەکارهێنانی چەک ناکەین، ئێمە بە چەک تەنها مافەکانمان دەپارێزین، ڕێبازەکانی خۆ پارێزیش زۆرن، بە یاسایی و سیاسی و چەکدارییە.
ئۆجەلان هیوای زووچاکبوونەوە بۆ ئۆندەر دەخوازێت
ڕۆژی دووشەمە، ۲۱ـی نیسانی ۲۰۲۵، شاندی ئیمرالی پەیامی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاو کردەوە، و پەروین بوڵدان ئەندامی شاندەکە پەیامەکەی ڕاگەیاند.
لە پەیامەکەی ئۆجالاندا هاتووە، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری پارتی دەم دەخوام.
ئۆجەلان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: “12 ساڵ لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر کاردەکەین، کەسێکە کە رەنگدانەوەی هەوڵە گەورەکانی ئاشتییە”.
نظر شما