سەرۆکی کاتیی حکوومەتی سووریا هۆشداری دەدات:
هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سووریا نەبێت، ئەگەری هێرشی سەربازیی تورکیا هەیە
ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی حکوومەتی سووریا ڕایدەگەیێنێت ئەگەر تاوەکوو مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سووریا نەبێت، دەکرێت تورکیا بە مانا سەربازییەکەی دەست بە ئۆپراسیۆن بکات.
شەرع لە وتەکانیدا بۆ داواکارییەکانی هەسەدە بۆ "لامەرکەزییەت" ئاماژەی بەوەکردووە کە سووریا لە ئێستاوە بە هۆی یاسای ژمارە ١٠٧ەوە بە رێژەی ٩٠٪ لامەرکەزییە. دەشڵێت: "کۆمەڵگەی سووریا ئامادە نییە تاوتوێی سیستەمی فیدراڵی بکات و لە ڕاستیدا هەموو ئەو جۆرە داواکارییانە بۆ جیابوونەوەن کە خۆیان لە پێناسەی جیاوازدا بەرجەستە دەکەن".
عێراق ده‌یه‌وێت ببێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ٢٠٪ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئه‌ورووپا
محه‌مه‌د شیاع سوودانی له وتارێکدا که له میانی مه‌راسیمی ده‌ستپێکردنی کۆنفڕانسی دیدگای عێراق دەڵێت: ''ئێمه چاومان له عێراقێکه که تاڕاده‌یه‌کی زۆر دوور بێت له داهاتی نه‌وت له ده‌یه‌کانی داهاتوودا، هه‌روه‌ها بۆ ئابوورییه‌کی هه‌مه‌چه‌شن و سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ کشتوکاڵی به‌رده‌وام و پیشه‌سازییه‌کی به‌رهه‌مهێنانی پێشه‌نگ بین و عێراق ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ٢٠٪ی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێکخراوی FAO و ڕێگای گه‌شه‌پێدانه‌وه".
پێشەوا هەورامانی: داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێ کردوە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: ئێمە وەک حکوومەتی هەرێم هەردوو داواکە بەغدامان جێبەجێ کردوە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە. بۆیە ناردنی مووچە پێویستی بەو دواخستن و کێشە و لەمپەڕ نیە. ئەو دوو کێشەی کە هەبوون نزیکە لە چارەسەر و پێویستە بەغدا مووچەی مانگەکانی پێشوو و ئەوانی دواتریش بنێرێت.
نظر شما