کورتەی هەواڵەکانی۲۳ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۳ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق:
ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراتی

سوودانی لە میانی پێشکەش کردنی وتارێکدا لە رێوڕەسمی دەرچوونی ئەفسەرانی پەیمانگای باڵای پەرەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیێکی دیموکراتی لە تشرینی دووەمی داهاتوودا، کە وێستگەیەکی جیاکەرەوەیە لە رێڕەوی گواستنەوەی سیاسیی ئاشتییانەدا، کە تیایدا رێز لە ویستی دەنگدەران دەگیرێت".

ئەنەکەسە جەخت لە گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ دیمەشق دەکاتەوە
ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستە گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق بکرێت بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و گشتگیر بۆ پرسی کورد بە مەبەستی دیاریکردنی شێوەی دەوڵەتی داهاتووی سووریا.
ئەنەکەسە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنەکە دووبارە جەختی لەسەر "گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و کاری هاوبەش لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا دەکاتەوە، بە شێوەیەک کە دڵنیایی بدات لە بەدیهێنانی ئاواتەکانی هەموان لە دەوڵەتێکی دیموکراسی فرە پێکهاتە کە هەموو پێکهاتەکانی سووریا لەخۆ بگرێت".

قەرەیلان: بۆ گەیشتن بە ئاشتی ڕاستەقینە دوو هەنگاوی سەرەکی پێویستە
موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) پەیامێکی بۆ 33ـیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڕۆشنبیریی کورد لە دۆرتمۆندی ئەڵمانیا نارد و تێیدا ئاماژەی بەو پرۆسەیەی چارەسەری کردووە کە ئێستا بەردەوامە و بە پێویستی دەزانێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە ئازاد بکرێت.
قەرەیلان رەخنەی لە دەسەڵات و دەوڵەتی تورکیا گرت بەوەی لەم پرۆسەیەدا هەنگاو نانێن و گوتی، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد پێویستە دوو هەنگاوی سەرەکی بنرێن: "تاوەکو رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت و زمان و کولتووری کوردی ئازاد نەبن، ئاشتیی راستەقینە بەدی نایەت".

کد خبر 2788659

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha